بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپێك له‌ناو یەكێتی به‌ناوی سه‌كۆی به‌رهه‌ڵستی له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراو دەڵێن پێویستە تێكۆشەرەڕاستەقینەكانی، بەرهەڵستی لە یەكێتی بكەن، یاخود بەدڵی ئەم مەكتەبی سیاسیەی ئێستا بێ بەرهەڵستی دانیشن هەتا یەكێتی بەیەكجارەكی هەڵئەدێرن.
ئه‌و گرووپه له به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنیاندا باسیان له‌وه‌كردووه یەكێتی كەوتۆتە ناو موعادەلەیەكی خراپی بەغداد و كوردستان و ناوچەكە. چارەنوسێكی خراپتریش چاوەڕوانیەتی.
ئاماژەشیان داوە کە "بەتایبەتی بەرە بەرە لەدوای راپەڕینەوە و لە حوكمڕانی حكومەتەكانەوە یەكێتی چەندین هەڵەی گەورە گەورەی كردووە. بەردەوام گەندەڵی كردووە. جیاوازی چینایەتی لەگەڵ پارتی‌و لایەنەكان نەهێشتووە. حیزبایەتی پاشەكشەی كردوەو نەریتی بنەماڵەی بێ ڕەگوڕیشە قوت كراوەتەوە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "سەدان تێكۆشەری هەڵكەوتوو وەلا نراوون بۆ كوڕ و خزمەكانی چەند بنەماڵەیەك، هەتا داهاتی كوردستان تاڵان بكەن. ئەو دۆخە ئیتر بەسە. كاتی وشیاری و راچڵكاندنە. كاتی خەبات و بەرهەڵستیە.
Your Comment